ڤیزا
به زمانی ئینگلیزی ( VISA) به زمانی عه‌ره‌بی { تاشیر }
بهڵگهنامهییهكی فه‌رمییه كه هه‌ر وڵاتێك ده‌یدات به‌و گه‌شتیارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌وێ گه‌شت بكه‌ن یا خود له‌و ووڵاته تێپه‌ربن.
ڤیزا ده‌توانێت به شێوه‌ی ستیكه‌ر یاخود مۆر یاخود به شێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بێت كه له هه‌ر ووڵاتێك شێوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
له كوردستان بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی گه‌شتیاران به دوو شێوه كاری پێ ده‌كرێت
یه‌كه‌م : كۆمه‌لێك له ووڵاتان ده‌توانن به بێ وه‌رگرتنی ڤیزا له كاتی هاتنه ژووره‌وه بۆ كوردستان له پاش تێپه‌ڕاندنی كاروباری ئیداری بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له كوردستان بمێننه‌وه
دووه‌م : كۆمه‌ڵێك له ووڵاتان ده‌توانن له پاش داواكردنی ڤیزای كوردستان و جێبه‌جێ كردنی كاروباری ئیداری ڤیزای كوردستان وه‌ربگرن و سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن
ڤیزای وڵاتانی تر بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان :
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته خاوه‌نی پاسپۆرت بن و هه‌ركاتێك بریار بده‌ن بۆ گه‌شت كردن بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك ده‌بێت ڤیزای ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر چوون بۆ ئه‌و ووڵاته پێویستی به وه‌رگرتنی ڤیزا بێت .