ئێرانده‌ره‌وه‌گه‌شت

پرۆگرامی جزیره‌ كیش له ته بریز

له ته‌برێز

هه‌ولێر بۆ ته‌برێز به‌ پاص.
ته‌برێز بۆ كیش فڕۆكه‌.
گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌.
رۆژی یه‌كه‌م:كۆبونه‌وه‌ له‌ ئۆفیسی كۆمپانیا و به‌رێكه‌وتن بۆ سنور و پاشان گه‌یشتن به‌ته‌بریز و وه‌رگرتنی‌ هوتێل پاشان گه‌شتی ئازاد و نانخواردنی ئێواره‌.
رۆژی دووه‌م: به‌رێكه‌وتن له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ته‌بریز بۆ جه‌زیره‌ی كیش و وه‌رگرتنی هوتێل و دوای حه‌سانه‌وه‌یه‌ك ده‌ستپیكی به‌رنامه‌كان: كه‌ناری ده‌ریای سیمورغ و ئه‌نجامدانی یاریه‌ ئاویه‌كان و غه‌واسی و رافتینگ و مه‌له‌ و شاتل و كه‌شتی خێزانی و پاراسیل.
رۆژی سێیه‌م: گه‌شتی ده‌ریایی له‌ناو كه‌شتی ئاڤێستا:كه‌ پیكهاتوه‌ له‌ گه‌شتێكی چه‌ند كاتژمێری به‌ نێو خه‌لیجی فارس و خواردنی نانی نیوه‌رۆ و ئاهه‌نگی كه‌لتوری له‌ناو كه‌شتی، پاشان گه‌شتی ناوچه‌ی سه‌فاری و ئه‌نجامدانی یاری درافت ،گۆلف،نیشانه‌ شكێنی ،وشتر سواری ،سینه‌مای 3d ، كارتینگ.
رۆژی چواره‌م: گه‌شتی ئه‌كواریۆم و باخچه‌ی ئاژه‌لان و سێرك و سه‌مای دۆلفینه‌كان ، سه‌ردانی كردنی پاركی به‌فری و یاریه‌ به‌فریه‌كان.
رۆژی پێنجه‌م: شاری ژێر زه‌مینی كارێز و گه‌شتی ده‌وری جه‌زیره‌ مالی عه‌ره‌به‌كان و بازاڕی گه‌وره‌ی ماسی و پاشان كه‌شتی یۆنانی.
رۆژی شه‌شه‌م: له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌ی كیشه‌وه‌ گه‌یشتن به‌ ته‌بریز و پاشان به‌رێكه‌وتن و گه‌یشتنه‌وه‌ به‌ شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست.
گه‌شته‌كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ خۆده‌گرێت :
• چوون و هاتن فڕۆكه‌ و پاص.
• پێنچ شه‌و هوتێل یه‌ك شه‌و ته‌برێز چوار شه‌و جه‌زیره‌ كیش.
• ده‌رچوونی ڕۆژانه‌.
• خواردنی به‌یانیان له‌ هوتێل.
• رێبه‌ر و وه‌رگێر.
گه‌شته‌كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ خۆناگرێت :
• ژه‌مه‌كانی نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌.
• بلیتی یارییه‌كان.
• تێچووه‌ كه‌سیه‌كان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *