فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر – Erbil International Airport

“ڕێگاى په‌ڕینه‌وه‌ى نێوان هێڵه‌ئاسمانییه‌كان”
له‌ ١٥ی كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠٠٣ یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێردا نیشته‌وه‌. وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى مه‌ده‌نى له‌ كوردستانى عێڕاق ، فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بووه‌ته‌ ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌و جیهان .

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ بنیاتنراوه‌ كه‌ تاوه‌كو ساڵى ١٩٩١ وه‌كو فڕۆكه‌خانه‌ و بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى له‌ لایه‌ن ڕژێمى به‌عسه‌وه‌ به‌كار ده‌هات. له‌ دواى ڕووخانى ڕژێمى پێشووى عێڕاق له‌ ٢٠٠٣، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات كه‌ ببێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌و جیهان . به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى گه‌شتیاران و گه‌شته‌كان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا به‌ فراوانكردنى تێرمیناڵى فڕۆكه‌خانه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فڕۆ‌كه‌ . له‌ ١/٧/٢٠٠٣ بنیاتنانى فڕۆكه‌خانه‌ ده‌ستى پێكرد و له‌ ١٥ى كانوونى یه‌كه‌مى ٢٠٠٣ یه‌كه‌‌مین فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر نیشته‌وه‌ ، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆكانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێ ده‌ستیڵێكرد تاوه‌كو ساڵى ٢٠٠٥ له‌لایه‌ن هێڵى ئاسمانى كوردستانه‌وه‌ گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆكان له‌ نێوان كوردستان و ئه‌ورۆپا هاتنه‌ ئه‌نجامدان . سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى به‌ فه‌رمیى پرۆژه‌كه‌ى كرده‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ٢٩/٤/٢٠٠٥ ته‌واو بوو دواى ئه‌وه‌‌ له‌ ٢٦/٥/٢٠٠٥ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كۆدى (ORER) ى له‌ لایه‌ن ڕێكخراوى ( ICAO ) وه‌ پێ به‌خشرا . به‌هۆى گرنگى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانی و هاندانى ڕێبه‌ریی كوردستان و پێشخستنى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ ئاستێكى نێوده‌و‌ڵه‌تی، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری دا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى نوێ دروست بكات كه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ شارستانییه‌كان له‌ دواى ڕووخانى ڕژێمى پێشوو كۆمپانیاى (سكۆت ویلسن)ى به‌ریتانیی دیزاینى فڕۆكه‌خانه‌ى نوێى دانا و كۆمپانیاى (ماكیۆڵ جه‌نگیز) یش به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانیی پڕۆژه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *